|
وه‌رزی سپی شیعری: حه‌مه‌شوان شه‌ریف.....Hamashwan1@hotmail.com بوه به گۆرانی وخانمی كورد سۆزان نامۆ چڕیویه‌تی * بۆئه‌و پیاوه سپـیه‌یی له‌دوای خۆی چوارخونچه‌ی سپی جێهێڵا هونه‌رمه‌ند : سه‌روه‌رتی ئه‌نوه‌ر سه‌وز تۆ ڕۆیشتی بۆ ڕوخساری وڵاته‌كه‌م به‌هه‌تاوت باراندایكرد وه‌رزی تاڵت تیشكی خۆر‌و پێكه‌نینی ڕژانه‌ناو تـــابووته‌وه ته‌مه‌ن سپی وه‌ك وبه‌فر به‌سه‌رباڵای سنه‌وبه‌را تـــوایه‌وه تۆهه‌ناسه‌ی تابلۆیتو دارستانێ گه‌ڵای سپیت بۆئه‌م وه‌رزه تۆداری بیت سنه‌وبه‌ری ووشك نابی بۆزستانی ئه‌م وڵاته ڕۆحی سه‌وزی دڵی ته‌نگت ووێرانه‌بوو به‌ده‌م باوه هه‌رده‌گریا له‌ژێرباڵی ئه‌ستێره‌دا خه‌و خۆزگه‌ت ده‌ریایه‌ك بوو شه‌پۆلیه‌دا ئاڵای هـــــونه‌ر له‌دوای ئێوه شه‌كاوه‌یه بۆ ساڕێژی برینه‌كان هه‌رنـــــامرن ئه‌و وێژانه‌ی وشه‌ی ئاڵیان كرده‌ملی مرۆڤه‌كان تۆ ڕوناكی شه‌وانێك بووی بۆ چوارخونچه‌ی ئه‌رخه‌وانی به‌رڕه‌شه‌با تۆ گوڵزارێك له‌سێبه‌ری ئه‌وینێكدا چــه‌می دڵتی له‌خاچ ئه‌دا تۆ ڕۆیشتی گه‌ڵای سه‌وزی دره‌خته‌كان له‌پێش پایز سپی ده‌بن گه‌ڵا گه‌ڵا ده‌وه‌رێن و له‌سه‌ر گڵكۆیی وه‌رزی سپیت ڕاده‌وه‌ستن
|