له‌مێژه نه هاتومه‌ته‌وه، به‌هیوابووم هه‌رله ده‌روازه‌ی شاره‌وه
، به‌ره‌وپیرم بێیت وسپێتی قه‌ندیل و
ئاسۆسیش له‌ته‌كتابن، وامدانابوو من و تۆ و(حه مه) هه‌ر وه‌ك ساڵانی
منداڵی به سه‌رچومان، ده‌ستی یه‌كبگرین و به كۆڵانه‌كانی هیوادا، به
قریوه‌ی یادگاره‌وه ڕابكه‌ین! به‌ڵام..مه‌خابن!
هه‌رئه‌وكاته‌ی زانیم خه‌ریكی هه‌ڵكرتنه‌وه‌ی كه‌رای مه‌رگی و
ده‌ته‌وێت له خاكی زامدا بنبڕێبكه‌یت،
دڵم داخورپا و گوتم ، نه‌بادا یه‌كێ له‌و گه‌رایانه بتروكێت و گه‌ردێ
له رۆحی سپیت له‌كه‌دار بكات.
وه‌لێ نه‌مزانی كه ئه‌ژدیهای مه‌رك له‌سه‌رچوارتایه هێرشت بۆ دێنێ،
گه‌رمی دڵت و سپێتی رۆحت ده‌كات به‌سه‌هۆڵبه‌ندان . نازانم چیبكه‌م،
چیبڵێێم ئه‌ز! وه‌رن، وه‌رن ئه‌ی منداڵه‌كانی هه‌ست، وه‌رن با هه‌موو
ڕووه‌و قه‌ندیل چاوه‌رێی بیین. خۆ ئێمه بابه نۆئیل و سانتاكرۆزمان
نه‌بوو، با چاوه‌ڕێی سه‌روه‌تی رۆحسپی بكه‌ین. ئه‌وێك، كه‌هه‌موو مووی
سه‌رو ڕیشی كلۆی به‌فر ئاسابوو، ئه‌مێستا سه‌رتاپای رۆحی، شه‌لالی
سپیه‌تییه. وه‌رن ئه‌ی شه‌هیدانی عیشق، با هه‌موو ده‌سته‌و ئه‌ژنۆ له
چاوه‌ڕوانی ڕۆحی سه‌وزیدا بین!
وه‌رن با چاوه‌ڕێ بین و هه‌رله ئێستاوه خۆزگه‌كانی خۆمان بۆ ساڵی
نوێ له قه‌دپاڵی، گۆیژه هه‌ڵكه‌نین و ئاماده‌بین، هه‌ركه به‌لقیس
تارای زیوی پۆشی، ئه‌ویش دێته‌وه؛ دێته‌وه‌و هه‌ریه‌كه دیاریه‌كمان
ده‌داتێ.
هه‌گبه‌كه‌ی پڕه له سه‌وزایی ڕۆح و خۆشه‌ویستی و پاكێتی. من خۆزگه‌ی
خۆم له‌تاشه به‌ردێك هه‌ڵكۆڵیوه،
ئه‌ویش ته‌نها یه‌ك نیگایه ، له چوار چێوه‌ی تابلۆیه‌كی سۆزدا .
تابان كه‌مال
ئۆسلۆ ١ ٢ ئا‌پریل ٢٠٠٤